شارەوانی سلێمانی كارو چالاكیەكانی بڵاودەكاتەوە



سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی كارو چالاكی پڕۆژەكانی ساڵی (۲٠۲۲) لە دووتوێی كتێبێكدا بڵاودەكاتەوە.

سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی، بڵاویكردووەتەوە،” كارو چالاكییەكان بە جۆرێكن هەركەس بە ووردیی لێیان بڕوانێت هەست بە جوڵەو كاری هەمەچەشنی بەردەوامیی شەوو ڕۆژی زۆر لەم سەرۆكایەتییە نوێیەی شارەوانی سلێمانی دەكات. لێرەدا، زۆر بە كورتی تیشك دەخەینە سەر چەند خاڵێك:
١- دیزاینكردنی زیاتر لە (۱٥) پردو ئەندەرپاس و یەكتربڕ، خۆشبەختانە (۳) دانەیان كەوتنە بواری جێبەجێكردنەوە بە بڕی نزیكەی (۳٠) ملیار دینار.
٢- كاری لە پێشینەو جێ بایەخمان تەواوكردنی شەقامی ئۆتۆبانی بابان (۱٠٠ مەتری) بووە. لەو پێناوش دا، جگە لە هاوكاریكردن و كارئاسانیكردن بۆ كۆمپانیای جێبەجێكار، نوسراومان كردووە بۆ هەردوو وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار و وەزارەتی دارایی و ئابوریی و،هەروەها وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارەیەك زەوی بفرۆشین بۆ زیادكردنی ئاشكرا بۆ تمویلی شەقامەكە.
٣- دیزاینكردنەوەی شەقامی هەواری شارو دەستكردن بە جێبەجێكردنی كەخۆی لە فراوانكردنی شەقامەكەدا دەبینێتەوە تا پانیی (۱۱٠) مەتر و جێبەجێكردنی چەند پردو بەرزەپردێك.
٤- قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی شار بە ڕێژەی زیاتر لە (۳٠٠) هەزار مەتر دووجا.
٥- كۆنكرێتكردنی كۆڵان و گەڕەكەكانی شار بە ڕێژەی زیاتر لە (۲۷) هەزار مەتر دووجا.
٦- هاندانی كۆمپانیاو وەبەرهێنەرانی خۆشەویست بەجێبەجێكردنی چەندین پڕۆژە بەشێوەی بەخشین بە بڕی زیاتر لە (٦٤) ملیار دینار لەژێر ڕۆشنایی (ماددەی ٤) لە یاسای داهاتی شارەوانییەكان ژمارە (۱۳٠) ساڵی (۱۹٦۳ هەمواركراو).
٧- جێبەجێكردنی نزیكەی (۲۱) پڕۆژەی بەردەوام بە تێچووی نزیكەی (۱۲) ملیار دینار.
٨- ئامادەكردنی (۱۱) پڕۆژەی خزمەتگوزاری كە لە پارێزگای سلێمانییەوە بانگەوازی بۆكراوە لەسەربودجەی بووژاندنەوەی هەرێمەكان جێبەجێ دەكرێت، (۳) دانە لەو پڕۆژانە بو گوژمەی زیاتر لە (۷٠٠) ملیۆن دینار كاری سپاردنیان بۆكرابۆ ئەوەی دەستبەكاربن.
٩- نۆژەنكردنەوەی باخی گشتی بە تێچووی زیاتر لە (٦٠٠) ملیار دینار.
١٠- كاركردن لەسەر زیاتر لە (۷۷) پڕۆژەی وەبەرهێنان و تەواوكردنی ڕێكارە یاسایی و هونەرییەكان دەركردنی بڕیاری ئەنجومەن بۆ هەر یەكەیان.
١١- كاركردن لەسەر تەواوكردنی ڕێكارە یاسایی و هونەرییەكانی زیاتر لە (۷) كارگە لە زۆنی كارگەی خۆراك و، (۲۷) كارگەی پییشەسازی.
١٢- كاركردن لەسەر تەواوكردنی ڕێكارە یاسایی و هونەرییەكانی زۆنە گەشتیارییەكان و دەركردنی بڕیاری ئەنجومەن بۆ هەر یەكەیان.
١٣- دانانی پلان و بەرنامەی باشتر بۆ پاراستنی باخچەو بلوارو ڕێژەی سەوزایی لە شاری سلێمانی، وە هاوكاریكردنی پڕۆژەی چاندنی (۱) ملیۆن نەمام.
١٤- كاركردن لە شێڵتەری سەگی بێلانەو هەوڵدان بۆ هێنانەسەرخەتی لایەنە پەیوەندیدارەكان و بەرزكردنەوەی داواكاری بە مەبەستی پێشخستنی. هەروەها دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ چەند ڕێكخراوێكی بەریتانی بۆ هەمان مەبەست.
١٥- كاركردن بۆ ڕێكخستنەوەی گۆڕستانەكان.
١٦- نۆژەنكردنەوەی هەردوو هۆڵی (بەختیاری و چوارباخ) بۆ خزمەتی هاوڵاتیانی ئازیز.
١٧- هەمواركردنەوەی ڕێنمایی مۆڵەتی بینا، كە ئەنجامەكەی ئەرێنی و دڵخۆشكەربوو لە زیادكردنی بینای بازرگانی تا (۱۸۱) بینا تەنها لە چەند مانگی كۆتایی ساڵی (۲٠۲۲) ئەوەش بە دڵنیاییەوە ڕۆڵ دەگێڕێت لە بوژاندنەوەی بواری بازرگانی و ئابووری خستنەگەڕی هەلی كاری زیاتر.
١٨- كاركردن لەسەر بەرەوپێش بردنی توانای مرۆیی سەرۆكایەتیمان، ئەویش بە تەرخانكردنی دوو هۆڵ و كردنەوەی زیاتر لە (۱٠) خول لە ساڵی (۲٠۲۲) دا.
١٩- كاركردن لەسەر باشتركردنی ژێرخانی سەرۆكایەتیمان لەڕووی دابینكردنی ئامێری زیاتر بۆ ڕاپەڕاندنی كارە خزمەتگوزارییەكانمان.
٢٠- پێدانی (٥۹) پارچە زەوی بەسەر كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی سەنگەرو كاری بڕینی (۳٠۸) پارچە زەوی بۆ كەسوكاری شەهیدانی شەڕی داعش.
٢١- كۆكردنەوەی بڕی نزیكەی (۳۳٠) هەزار تەن خۆڵ و خاشاك بە هاوكاری كۆمپانیاكان و گواستنەوەی بۆ شوێنی تایبەت.
٢٢- بە ئەلیكترۆنی كردنی سەرجەم داتاو زانیاری و دۆكیومێنتەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی لە ڕێگەی تیمێكی ڕاهێنراوەوە.
٢٣- كاركردن لەسەر تەواوكردنی كاری سنووری گوندەكان و كاراكردنی چەنین لیژنە بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكان و دەستكردن بە كاری تەملیك كردن.
٢٤- كاراكردنی هۆبەی پشكنینی گشتی و بانگهێشتكردنی بەڕێزان لە چاودێری دارایی بۆ ئەنجامدانی كاری ووردبینی كارەكانمان.
٢٥- سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی بەردەوام هاوكارو هەمانگیی هەبووە ەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەنجامدانی كاری پێویست جا سازكردنی فیستیڤاڵ و بۆنەی نەتەوەیی بووبێت یان ڕوودانی حاڵەتی كارەساتبار و ڕووداوی لەناكاو.
٢٦- كاركردن لەسەر پڕۆژەی دانانی وێستگەی سەرەكیی چارەسەری ئاوەڕۆ و هەروەها بەكارهێنانەوەی كە سوودبەخش دەبێت بۆ بواری ئاودان و هەروها پاراستنی ژینگەی سلێمانی.
٢٧- ناونانی باخچە بە ناوی كەسایەتیەكان كە ڕۆڵی گرنگیان هەبوە لە كۆمەڵگادا، وە دەركردنی بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی بۆ ئەو مەبەستە.
٢٨- مەرج و پێداگری لە ئامادەبونی نوێنەری داواكاری گشتی لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنیی شارەوانیی سلێمانی.
٢٩- كاركردنمان بە شێوەیەكی شەفاف لە ڕێگەی لیژنەكانی خەمڵاندن و زیادكردنی ئاشكرا سەبارەت بە موڵك و ماڵی دەوڵەت.
٣١- كاركردن لەسەر كێشەو داواكاریی هاوڵاتیان لە هەردوو (پۆرتاڵی خزمەت) و پەیجی ( سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك.
٣٢- دابینكردنی زەوی بۆ پڕۆژەی وەبەرهێنانی چین و توێژەكان و زۆربەی فەرمانبەرانی فەرمانگەكان.
٣٣- بەشداری پێكردنی وەبەرهێنەر و هاوڵاتیان لە ئاوەدان كردنەوەی شارەكەمان و بەگەڕخستنی سامانیان بۆ خزمەتی گشتی.
٣٤- گێڕانەوەو وەرگرتنەوەی بڕی (٤) ملیار دیناری داهاتیی زەوی فرۆشتن كە لە ساڵی (۲٠۲٠)ەوە لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانە، وە ڕاستەوخۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لەو داهاتە.
٣٥- نۆژەنكردنەوەی پاركی ئازادی بە بڕی (۲) ملیار دینار.

سەرۆكوەزیرانی عێراق و بانكی نێودەوڵەتی كۆبوونەوە
پێت سەرۆكوەزیرانی عێراق و بانكی نێودەوڵەتی كۆبوونەوە
لەچاكسازی ژنان لە هەولێر هەوڵی هەڵهاتن درا
دوات لەچاكسازی ژنان لە هەولێر هەوڵی هەڵهاتن درا
پەیوەنیدر