مەفرەزەكانی بەشی پۆلسی قەرەداغ 21 تۆمەتباریان دەستگیركرد كەشەڕو ئاڵۆزییان دروستكردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لەقەزای قەرەداغ شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو، كە بووە هۆی برینداربوونی ژمارەیەك هاووڵاتی، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی قەرەداغ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو توانییان شەڕەكە كۆنترۆڵ بكەن ، دواتر لیكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد بۆدۆزینەوەو دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی كەبووبوونە هۆی دروستبونی شەڕ و ئاڵۆزی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە.
باس لە ئەوەش كراوە، سەرەنجام توانرا لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی قەرەداغەوە 21 تۆمەتبار لەهەردوو لا دەستگیربكەن لەسەر ڕووداوەكە و دەستیشبگیرێت بەسەر سێ ئۆتومبێلدا كەبەتۆمەتباران بووە.
پۆلیس دەڵێت، لەكاتی شەڕو ئاڵۆزیەكەدا ژمارەیەك هاوڵاتی برینداربوون و بەمەبەستی چارەسەركردنیان ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405-31 ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە گەڵیاندا بەردەوامە.