بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی بەسرە ڕایدەگەیەنێت، بڕیاریان داوە بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی تاوەكو كاتێكی نادیار بەهۆی خۆپیشاندانەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی بەسرە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەو دەستدرێژییەی كرایە سەر حەرەمی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان و ئابڵووقەدانی لەلایەن ژمارەیەك لە خۆپیشاندەرانەوە، كە پێشینەیەكی مەترسیدارە و بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەوە، كە ڕێگری لە چوونی فەرمانبەران و هاووڵاتیان دەكرێت بۆ ناو بەڕێوەبەرایەتییەكە و پێكدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان بڕیاریان داوە دەوام ڕابگرن.
ڕاشیگەیاندووە، لە ئەمڕۆوە یەك شەممە 5ی ئادار دەوام ڕادەگیرێت تاوەكو كاتێكی نادیار.
جەختیشی كردۆتەوە، دژی ئەو دەستدرێژییە نا بەرپرسیارییە دەوەستینەوە و بڕیارەكەیان بۆ ناڕەزاییە بەرامبەر ئەو كارە و تاوەكو كۆتایی هاتنی خۆپیشاندانەكان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی فەرمانبەران سەلامەت بن.
پەروەردەی بەسرە داوا لە هێزە ئەمنییەكان و لایەنی دادوەری دەكات، “سنوورێك بۆ ئەو دیاردەیە دابنێت”.