سەرۆكوەزیرانی عێراق گەیشتە قاهیرە



 

سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی گەیشتە قاھیرەی پایتەختی میسر كە لە میانیدا لەگەڵ سەرۆككۆماری ئەو وڵاتە، عەبدولفەتاح سیسی كۆدەبێتەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە ئەمڕۆ یەكشەممە، محەمەد شیاع سوودانی گەیشتووەتە قاھیرە.

راشیگەیاندووە، سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەگەیشتنی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی قاھیرە لەلایەن سەرۆكوەزیرانی میسر، مستەفا مەدبولی پێشوازیی لێكراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو محەمەد شیاع سوودانی لە میانی سەردانەكەی بۆ قاھیرە لەگەڵ سەرۆككۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی و ژمارەیەك لە گەورە بەرپرسانی دیكەی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.

باسی لەوەش كردووە لە میانی كۆبوونەوەكانی سەرۆكوەزیرانی عێراق و گەورە بەرپرسانی میسر، لەبارەی ژمارەیەك دۆسیەی ھاوبەشیی نێوان بەغدا و قاھیرە گفتوگۆ دەكرێت.

سودانی ژمارەیەك بڕیاری نوێی بۆ خانەنشینان دەركرد
پێت سودانی ژمارەیەك بڕیاری نوێی بۆ خانەنشینان دەركرد
هاووڵاتییەك لە سەقز لەسێدارە درا
دوات هاووڵاتییەك لە سەقز لەسێدارە درا
پەیوەنیدر