بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لە سنوری ناحیەی بنگرد ژمارەیەك ڕاوچی دەستگیركران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەیەك لەكارمەندانی بنكەی پۆلیسی دارستانی بنگرد دەرچوونێكیان بۆ سنوری گوندی (دۆڵەگۆم) سەر بەناحیەی بنگرد ئەنجامدا .
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دەرچوونەكەیان بەمەبەستی پاراستنی سروشت و ژینگە و ئاژەڵ و باڵندە كێویەكان بووە و دوای گەڕان و پشكنینی ووردی ئەو سنورە توانیان 2 هاووڵاتی بە تۆمەتی ڕاوكردنی باڵندەی كێوی دەستگیر بكەن .
هەروەها دەستگیرا بەسەر:
( ٤ ) كەوی زیندوو
( ٤ ) قەفەز
( ٨ ) دەسكەداو
ئەوەشخراوەتەڕوو، كە لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوەو ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.