قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە مانگێكدا (48) شوێنی داخستووه‌



قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری مانگی دووی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ڕایدەگەیەنێت، كە لیژنەكان 7 هەزار سەردانیان كردووە و 48 شوێن داخراون و 831 پسووڵەی سەرپێچی كراوە.

له‌ڕاپۆرتی مانگانه‌ی لیژنه‌ هاوبەشەكان بۆ قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون و پابه‌ندكردنی شوێنه‌كان به‌مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن، له‌ مانگی دووی (2023)ـدا، ژماره‌ی سه‌ردانه‌كانی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان بریتی بووه‌ له‌ 7 هەزار و (56) سه‌ردان.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی پابەندنەبوون بەمه‌رجه‌كانی تەندروستی و ڤێتێرنه‌ری و ڕێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن (831) شوێن پسوڵەی سەرپێچی بۆ كراوە، هه‌روه‌ها (434) شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە، كە پابەندی مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن بن بۆ ئه‌وه‌ی سزانه‌درێن.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن و چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كانیان، له‌ مانگی شوباتی (2023)ـدا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌فه‌ر‌مانی قائیمقامی سلێمانی (48) شوێنیان داخستووه‌ و 9 شوێنیشیان ڕووبه‌ڕووی دادگا كردۆته‌وه‌.

وەك لە ئامارەكەدا هاتووە، له‌مانگی ڕابردوودا زیاتر له‌ (33) تۆن و (337) كیلۆگرام كاڵا و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو لە ناوبراوە هه‌روه‌ها، به‌هۆی سه‌رپێچی شوێنه‌كان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێك پاره‌ غرامه‌ی خاوه‌ن شوێنه‌كانی كردوه‌، كه بڕه‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ (75) ملیۆن و (350) هه‌زار دیناره‌ و به‌پێی یاسا ده‌خرێته‌وه‌ سه‌ر داهاتی گشتی.

نرخی نەوت بەشێوەیەكی سەرنجڕاكێش بەرزبۆوە
پێت نرخی نەوت بەشێوەیەكی سەرنجڕاكێش بەرزبۆوە
بانکی ناوەندی پاکێجێکی چاکسازی لە پارەدانی ئەلیکترۆنی و کەرتی بانکی ڕادەگەیەنێت
دوات بانکی ناوەندی پاکێجێکی چاکسازی لە پارەدانی ئەلیکترۆنی و کەرتی بانکی ڕادەگەیەنێت
پەیوەنیدر