كەشوهوای ناوچەكانی هەرێم دەگۆڕێت



لە سلێمانی خێرایی با زیاد دەكات و لە دهۆك و هەولێر باران دەبارێت

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ‌ لە سلێمانی خێرایی با زیاد دەكات و لە ناوچە شاخاوییەكانی دهۆك و هەولێریش باران دەبارێت.

ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ پلەكانی گەرمای ناوچەكانی هەرێم تا ڕادەیەك بە جێگیری دەمێننەوە و هەندێك جار ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەندێك جار بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.

وتیشی، سبەینێ‌ لەكاتەكانی نیوەڕۆدا خێرایی با لە سنووری سلێمانی تا ڕادەیەك چالاك دەبێت و پلەكانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە.
ئاماژەی بە ئەوەشكرد، بۆ باران بارین، كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەكی لاوازمان لەسەرە ، زیاتر ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای دهۆك و هەولێر دەگرێتەوە.

لەبارەی ڕێژەی باران بارینەوە ئاسۆ كەمال وتی، تاوەكو ئەمڕۆ هەینی لە سلێمانی 337.2 ملیمەتر باران باریوە، ساڵی رابردوو تاوەكو هەمان رێككەوت 318 ملیمەتر باران باریبوو.

وتیشی، “ئەمساڵ لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان باران زیاتر لە وەرزی بارینی ڕابردوو باریوە و هەندیك ناوچەش نەگەیشتووەتەوە بارینی ڕابردوو، بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمساڵ بارانبارین بە لاوازی دەمێنێتەوە”.

 

منداڵێكی حەوت ساڵان كوژرا
پێت منداڵێكی حەوت ساڵان كوژرا
لە سنووری بەردەڕەش تەرمێك دۆزرایەوە
دوات لە سنووری بەردەڕەش تەرمێك دۆزرایەوە
پەیوەنیدر