بڕیاری دوورخستنەوەی عوسمان كانی كوردەیی هەڵوەشایەوە



دوای ئەوەی كۆمەڵی دادگەری بڕیاریی دوورخستنەوەی عوسمان كانی كوردەیی ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵ دەركرد، ئەمڕۆ بڕیارەكەی هەڵوەشاندەوە.

كۆمەڵی دادگەری كوردستان ئەمڕۆ لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، “دوای ئەوەی بە بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی (م. عوسمان كانی كوردەیی)ئەندامی پەرلەمان لە فراكسیۆنی كۆمەڵ لە ڕیزەكانی كۆمەڵ دوورخرایەوە، بڕیارماندا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكە”.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، “لەئەمڕۆوە مامۆستا عوسمان ئەندامی كۆمەڵ و فراكسیۆنەكەیەتی و پابەند دەبێت بە بڕیار و سیاسەتی كۆمەڵ و فڕاكسیۆنەكەی”.

ڕۆژی 1\3\2023 ، كۆمەڵی دادگەری بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی عوسمان كانی كوردەیی لە حزبەكە و فراكسیۆنەكە، بەهۆكاری ئەوەی پابەندی بڕیارەكانی حزبەكەی نەبووە و بەشداری كۆبوونەوەی پەڕلەمانی كوردستانی كردووە لەكاتێكدا پێشتر فراكسیۆنەكە بڕیاری بایكۆتی كۆبوونەوەكانی پەڕلەمانی دەركردووە، بەڵام ئەمڕۆ بڕیاری دوورخستنەوەی ئەو پەڕلەمانتارە هەڵوەشێندرایەوە.

 

دەربەندیخان مانگرتنی شكاند
پێت دەربەندیخان مانگرتنی شكاند
لە زیندانێكی كرماشان شەڕ روویدا
دوات لە زیندانێكی كرماشان شەڕ روویدا
پەیوەندیدار