بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەینێ هەینی نمە باران ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ هەینى 2023/03/03، پێشبینى دەکرێت ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو بێت لەگەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران لە کاتەکانى نیوڕۆدا لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر.
کەشناسی دەشڵێت:” هەروەها ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران لە سەنتەرى شارى هەولێر، بەڵام ناوچەکانى ترى هەرێم تەنها هەور و نیمچە هەور دەبێ”.