یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ، پەیامێك بۆ محەمەد سەڵاح ئەستێرەی میسری دەنێرێت، پاش ئەوەی ئێوارەی دوێنێ چوار شەممە توانی لەگەڵ لیڤەرپوڵدا بەسەر وۆڵڤەرهامبتۆن سەربكەون لە چوارچێوەی خولی ئینگلیزی.
ئەژماری فەرمی “فیفا” لەسەر “تویتەر”، وێنەیەكی محەمەد سەڵاحی بڵاوكردەوە و لەسەری نوسیوە:”گەیشتن بە لوتكە هەنگاوی یەكەمە، پارێزگاریكردن لە مانەوە لە لوتكەدا قورسترین هەنگاوە، بەڵام بە هەوڵ و تێكۆشان دەكرێت”.
پەیامەكەی فیفا دوای هێنانەدی ژمارەیەكی تر بوو لەلایەن محەمەد سەڵاح لە یاریی تیپەكەی لەگەڵ وۆڵڤەرهامبتۆن (2-0) لە گەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگ.
لەو یارییەدا محەمەد سەڵاح گۆڵی دووەمی بۆ “ڕیدز” لە خولەكی 77ی یارییەكەدا تۆماركرد كە لە یاریگای “ئەنفێڵد” بەڕێوەچوو.
ئەستێرە میسرییەكە لە یارییەكەدا بۆ شەشەم وەرزی لەسەر یەك، سەركەوتوو بوو لە تۆماركردنی 20 گۆڵ و زیاتر لە خولی
ئینگلیزی.