سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، ڕاستی ڕاسپاردنی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆك كۆمار، ئاشكرا دەكات.
عالیە جبوری، وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”هیچ ڕاگەیەندراوێكيان لەبارەی هەواڵی ڕاسپاردنی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆك كۆمار بەدەست نەگەیشتووە، هیچ شتێكی فەرمیيان لەو بارەیەوە پێنەگەیشتووە”.
بە وتەی جبوری”ئەو زانیاریی و هەواڵانە لە بنەماوە لای ئەوان لە سەرۆكایەتی كۆمار نییە”.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەواڵی ڕاسپاردنی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بڵاوبۆوە.