گۆتێرێس سەردانی هەولێر دەكات



 

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا كۆدەبێتەوە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دوو رۆژ لەمەوبەر گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومی و حزبیدا كۆبووەوە، پشتیوانیی نەتەوە یەكگرتووەكانی بۆ گەلی عێراق پیشاندا بەمەبەستی دەرچوون لە قەیرانەكان.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە بگاتە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە.

سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان یەكەمجارە سەردانی عێراق دەكات لەوەتەی دەستبەكاربوونی لە ماوەی لە شەش ساڵی رابردوودا، دوایین هەڵوێستیشی لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان كۆتایی ساڵی رابردوو بوو، كاتێكدا پشتیوانی نەتەوە یەكگرتووەكانی بۆ چارەسەری كێشەكانی وەكو گۆڕانی كەشوهەوا و كەمیی ئاوی پاك بوو لە عێراق، بەڵام لە ئاستی سیاسیدا نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ لایەنەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقیش چالاكە بۆ گوشار و داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، چاكسازیی ئابووری و نەهێشتنی گەندەڵی و پرس و كێشەی دیكە كە بەرۆكی عێراقیان گرتووە.

نرخی كارەبای موەلیدە دیاریكرا
پێت نرخی كارەبای موەلیدە دیاریكرا
ئێران لە چەكی ئەتۆم نزیكبووەتەوە
دوات ئێران لە چەكی ئەتۆم نزیكبووەتەوە
پەیوەنیدر