ئەردۆغان؛ كاتی هەڵبژاردنەكانی وڵاتەكەی ناگۆڕدرێت و لەكاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت



لەدوای بوومەلەرزەكەی مانگی ڕابردووەوە مشتومڕ لەسەر كاتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا دروست بووە و سەرۆك كۆماری توركیاش كۆتایی بە مشتومەرە دەهێنێت، دەڵێت،” بەئیزنی خودا ئەم گەلە لە 14ی پێنجدا هەرچی پێویست بێت ئەنجامی دەدات”.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆبونەوەی ئاكەپە (پارتی داد و گەشەپێدان) دا ڕایگەیاند، ڕۆژی 14 ی مانگی پێنجی ڕۆژی هەڵبژاردنی گەلی توركیایە و بە ئیزنی خودا ئەم گەلە لەو ڕۆژدا هەرچی پێویست بێت ئەنجامی دەدات.

هاوكات هەندێك لایەن باس لەوەدەكەنن كە دەتوانرێت هەڵبژاردنەكان تا كۆتایی ساڵ دوابخرێت، هەندێكی دیكەش بەپێویستی دەزانن لە كاتی خۆیدا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، لە كاتێكدا لە دوای بوومەلەرزەكەشەوە حكومەتەكەی ئەردۆغان ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بووەتەوە لەمەڕ چۆنیەتی هاوكارییەكانی حكومەت.

“لە دهۆك باوك و خوێندكارێك لە مامۆستایەكی وانەبێژ دەدەن”
پێت “لە دهۆك باوك و خوێندكارێك لە مامۆستایەكی وانەبێژ دەدەن”
كۆگاكانی فرۆشتنی مەی لە هەموو عیراقدا دادەخرێن
دوات كۆگاكانی فرۆشتنی مەی لە هەموو عیراقدا دادەخرێن
پەیوەنیدر