ئەم هەفتەیە نەوت دەگاتە چەند شوێنێكی دیكە





دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا بەردەوامە و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری قەڵادزێ‌ و دەورووبەری نەوت دابەش دەكرێت.

تەها جەمال، سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی نەوت لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا بەردەوامە و ئەم هەفتەیە نەوت لە سنووری قەڵادزێ‌ و ناوچەكانی دەورووبەری دابەش دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕەنگە ئەم مانگە نەوت هەر لەو سنوورە دابەش بكرێت، بەهۆی فراوانی ناوچەكە و زۆری دانیشتووانی.

ڕاشیگەیاند، تا ئێستا ئەو نەوتەی حكومەتی عێراق بڕیاری داوە ڕەوانەی هەرێمی كوردستانی بكات نەگەیشتووە بە دەستیان و هەركات بگات دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

حكومەتی هەرێم ماوەی زیاتر لە مانگێكە دەستی بە دابەشكردنی نەوت كردووە، كە 200 لیترە بە 103 هەزار و 500 دینار و بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا هاووڵاتیانی ناو شارەكان بەسەریاندا دابەش نەكراوە.

بەنداوێكی هەرێم سەرڕێژی كرد
پێت بەنداوێكی هەرێم سەرڕێژی كرد
خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ پلەبەرزكردنەوە دەستپێدەكاتەوە
دوات خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ پلەبەرزكردنەوە دەستپێدەكاتەوە