ئۆكراینا: هێرش ناكەینە سەر ڕووسیا



میخایل پۆدۆلیاك ڕاوێژكاری نووسینگەی سەرۆكایەتی ئۆكراینا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی هێرشی نەكردووەتە سەر خاكی رووسیا و شەڕی بەرگریی دەكات.

میخایل پۆدۆلیاك لەبارەی بەكارهێنانی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بۆ هێرشكردنە سەر خاكی ڕووسیا لە هەژماری خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی “تویتەر” ڕایگەیاند: ”ئۆكراینا هێرش ناكاتە سەر خاكی رووسیا، بەڵكو شەڕی بەرگری دەكات بۆ ڕزگاركردنی تەواوی خاكەكەی لە چنگی داگیركاران”.

بە وتەی پۆدۆلیاك:”لە ڕووسیا ترس و دڵەڕاوكێ و داڕمان لە هەڵكشاندایە، زیادبوونی هێرشە ناوخۆییەكان بۆسەر دامەزراوە و ژێرخانی وڵاتەكە لەلایەن فڕۆكە نەناسراوەكانەوە، ئەو ڕاستییە ئاشكرا دەكەن”.

دوێنێ‌ سێ‌ شەممە، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڵاوی كردبووەوە، ئۆكراینا لەڕێی بەكارهێنانی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان لە ناوچەی كراسنۆدار و كۆماری ئادیگیا، ژێرخانی مەدەنی ڕووسیای كردووەتە ئامانج، لە هەمان كاتدا خستنەخوارەوەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی لە ناوچەی مۆسكۆ و بێلگۆرۆد ڕاگەیاند.

 

مه‌سرور بارزانی: پاراستنی مافی کرێکارانی کەرتی تایبەت بەشێکی گرنگی کارنامەی حکومەتە
پێت مه‌سرور بارزانی: پاراستنی مافی کرێکارانی کەرتی تایبەت بەشێکی گرنگی کارنامەی حکومەتە
سبەی لە چەند ناوچەیەك دەست بەدابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت
دوات سبەی لە چەند ناوچەیەك دەست بەدابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت
پەیوەنیدر