وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە ڕوونكردنەوە دەدات



وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، هەر پێشهاتێك سەبارەت بە دابەشكردنی مووچە هەبێت بڵاویدەكەینەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویكردووەتەوە، لەچەند پەیج و دەزگایەكی ڕاگەیاندن لێدوانێك بە ناوی وەزیری دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە دەربارەی دابەش كردنی مووچەی مانگی شوبات، بۆ هەموو لایەكی ڕوون دەكەینەوە كە وەزیری دارایی و ئابووری لێدوانی بۆ ئەو پەیجەو هیچ دەزگایەكی ڕاگەیاندن نەداوە.

وەزارەتەكە دەڵێت، هەر پێشهات و گۆڕانكارییەك هەبێت سەبارەت بەدابەشكردنی مووچە لە پەیجی ڕەسمی وەزارەت بڵاو دەكرێتەوە، هەر لێدوان و زانیاریەك لەپەیجی ڕەسمی وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاو نەكرێتەوە هیچ بنەمایەكی نییەو بەهەند وەرناگیرێت.

 

 

دینار خەریكە توانای شەڕی دۆلار لەدەستدەدات
پێت دینار خەریكە توانای شەڕی دۆلار لەدەستدەدات
بارزانی: دەبێت ئەمساڵ هەڵبژاردن بكرێت
دوات بارزانی: دەبێت ئەمساڵ هەڵبژاردن بكرێت
پەیوەنیدر