بارزانی: دەبێت ئەمساڵ هەڵبژاردن بكرێت



 

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، مەسعود بارزانی لەگەڵ شاندێكی حكوومەتی بەریتانیا كۆبووەوە كە لە میانیدا پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەریتانیا و بارودۆخی ھەرێمی كوردستانیان تاوتوێ كرد.

بارەگای بازرانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، مەسعود بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازیی كردووە لە شاندێكی حكوومەتی بەریتانیا بە سەرۆكایەتی وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەكگرتووەكان لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، لۆرد ئەحمەد.

لە كۆبوونەوەكەدا “لۆرد ئەحمەد پێزانینی بۆ خەبات و تێكۆشانی مەسعود بارزانی ھەبوو، ھەروەھا رۆڵ و كاریگەریی مەسعود بارزانی بۆ بەدیھێنانی سەقامگیریی لە ھەرێمی كوردستان و عێراق بەرز نرخاندووە”.

رۆشناییش خراوەتەسەر بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و باسیش لە دوایین پێشھاتەكانی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵیی عێراق كراوە.

بیروڕا لەبارەی بارودۆخی ھەرێمی كوردستان و ناكۆكییە سیاسییەكانی نێوان لایەنەكان ئاڵوگۆڕ كراوە و لەوبارەیەوە مەسعود بارزانی جەختی كردووەتەوە كە پێویستە ئەمساڵ، ھەڵبژاردنەكانی ھەرێم بەڕێوە بچن.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆكراوە لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەریتانیا و ھەردوولا جەختیان كردووەتەوە لە بایەخ و گرنگیدان بە پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوان ھەولێر و لەندەن.

 

وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە ڕوونكردنەوە دەدات
پێت وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە ڕوونكردنەوە دەدات
ناكۆكی لەناو فراكسیۆنی كۆمەڵدا دروستبوو
دوات ناكۆكی لەناو فراكسیۆنی كۆمەڵدا دروستبوو
پەیوەنیدر