مه‌سرور بارزانی‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی‌ سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ راگه‌یاند



فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دەستپێشخەریی (هەژماری من) دەست پێدەکات، کە بەرنامەیەکی گشتگیری داراییە بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و خانەنشینان.

فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، لە میانەی قۆناغی تاقیکاریی ئەم دەستپێشخەرییەدا، مووچەی نزیکەی 850 کارمەندی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوون لە هەولێر بە دیجیتاڵی دەخرێتە سەر هەژمارە بانكییه‌ نوێیەکانی فەرمانبەران. بە سوود وەرگرتن لەم دەستپێکە، پڕۆژه‌كه‌ فراوانتر ده‌كه‌ین و لە مانگی حوزەیرانەوە کار لەسەر ئەوە دەکەین کە لە ماوەی دوو ساڵی داھاتوودا پێدانی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێم دیجیتاڵی بێت.

فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، (هەژماری من) ڕێگایەکی پارێزراو و شەفاف و گونجاو بۆ فەرمانبەرانی حکومەت و خانەنشینان دەڕەخسێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن لە ڕێی تۆڕێک لە ئامێری ڕاکێشانی پارەوە (ATM)، مووچەکانیان وەربگرن، کە لە سەرووی 1000 شوێن لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا بەردەست دەبن. جگە لەوەش، فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، دەستیان بە خزمەتگوزارییە مۆدێرنەکانی بانک دەگات، لەوانە قەرز، توانای پاشەکەوتکردن، حەواڵەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، توانستی پارە ڕاکێشانی نێودەوڵەتی و پارەدانی ئۆنڵاین و دیجیتاڵی.

“ئەم دەستپێشخەرییە، بە دڵنیاییەوە، دەبێتە هۆی مۆدێرنکردنی کەرتی بانکی و خێراکردنی پرۆسه‌ی وه‌رچه‌رخانی دیجیتاڵیمان و گەشەپێدانی ئابووریمان و لە هەمانکاتدا پشتبەستنمان بە مامەڵەی کاش کەم دەکاتەوە، بەمەش کارایی و شەفافیەتی حکومەت زیاتر دەکات” فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێم وادەڵێت.

لە رووداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس برینداربوون
پێت لە رووداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس برینداربوون
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ڕەخنە بگرن و سەرەتاش لە منەوە دەستپێبكەن
دوات بافڵ جەلال تاڵەبانی: ڕەخنە بگرن و سەرەتاش لە منەوە دەستپێبكەن
پەیوەنیدر