رۆژنامەنووس تایەر تۆفیق پێویستی بەهاوكاری هەمووانە



لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، چەندین ساڵە رۆژنامەنووس “تایەر تۆفیق” توشی نەخۆشیەكی ترسناك بووە، لە ئێستادا رۆژ نا رۆژێك دەبێت چارەسەر وەربگرێت و پێویستی بە هاوكاری هەیە.

لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بڵاویكردەوە، رۆژنامەنووس “تایەر تۆفیق” چەندین ساڵە توشی نەخۆشیەكی ترسناك بووە و هەرچی بەدەستەوە بووە لەپێناو كڕینی دەرماندا خەرجی كردووە، لە ئێستا لە نزیك (نەخۆشخانەی هیوا) دوو ژوورو بەرهەیوانێكی بەكرێ گرتووە تا كرێی گەیاندن بۆ بینای هیوا نەدات.

وەك رۆژنامەنووس “تایەر تۆفیق” باسی كردووە، دەبێت رۆژانە یان رۆژ نا رۆژێك بچێتە نەخۆشخانەی هیوا كۆمەڵێك چارەسەر هەیە بۆی ئەنجام بدرێت.

كاروان ئەنوەر ، سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان دەڵێت،”ئەمڕۆ 27/2/2023 لە خانوە چكۆلەیەكدا بەناوی ماڵ لە شاری سلێمانی، لەگەڵ چەند هاوڕێ و دڵسۆزێكیدا سەردانی پەیامنێر “تایەر تۆفیق” مان كرد و لەنزیكەوە ئاگاداری بارودۆخی تەندروستی بووین، بەداخەوە شێرپەنجەو شەكرەو چەند نەخۆشیەكی دیكە زۆریان بۆ هێناوەو ئێستا تاكە بەخێوكەریان كوڕە تەمەن 16 ساڵانەكەیەتی كە لە خوێندن دەریهێناوە و كاری حەماڵی دەكات.

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان ڕاشیگەیاندووە، كە زۆر بەداخەوە وەك لقی سلێمانی سەندیكا ناتوانین هاوكاری ماددی بكەن، بەڵام رووی دەممان دەكەنە هەر خێرخوازێك یان رێكخراوێك بەشێوازێك لە شێوازەكان بتوانێت هەرجۆرە هاوكاریەكی ئەم رۆژنامەنووسە بكات.

لیڤاندۆڤسكی تووشی پێكان بوو
پێت لیڤاندۆڤسكی تووشی پێكان بوو
مانگی سووری كوردستان بڕی هاوكاری كردنیان بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەكان ئاشكرادەكات
دوات مانگی سووری كوردستان بڕی هاوكاری كردنیان بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەكان ئاشكرادەكات
پەیوەنیدر