ناوی ئەو كەسانە بڵاوكرایەوە كە داوای دامەزراندیان بەشێوەی گرێبەست كردووە



خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بە مەبەستی خزمەتكردن بە ماڵەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیان پاش دوو كۆبونەوەی لیژنەی تایبەت بە دامەزراندنی 22 كارمەند بەشێوەی گرێبەست بڵاوكرایەوە .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، پاش دوو كۆبونەوەی لیژنەی تایبەت بە دامەزراندنی22 كارمەند بەشێوەی گرێبەست و ئامادەبوونی كوێستان محەمەد، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و ئیسماعیل ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی، بە مەبەستی خزمەتكردن بە ماڵەكان بڕیاردرا بە دەستنیشان كردنی 217 كەس بەپێی خاڵبەندی و شایستە بوون، لەو بەڕێزانەی فۆڕمیان بە مەبەستی دامەزراندن پڕكردبویەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لیژنەكە ئاگاداری سەرجەم ئەو بەڕێزانە دەكات، كە ناویان لە لیستەكاندا هەیە لەو ڕێكەوتەی لەخوارەوە دەستنیشان كراوە سەردان بكەن بە مەبەستی چاوپێكەوتن لە لایەن لیژنەیەكی پسپۆڕو تایبەت مەند تا دیاری كردنی 22 كارمەند لە هەرسێ پسپۆڕیەكە.

١- چاوپێكەوتن لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی دەبێت كە دەكەوێتە گەڕەكی بەكرەجۆ ،بەرامبەر شەقامی دوسایدی عەواڵ.
۲- پێویستە پاڵێوراوان لە كاتژمێر 8:30 خولەك لە شوێنی دەستنیشان كراو ئامادەبن.
۳- هەموو پاڵێوراوێك پێویستە ناسنامەی باری شارستانی و سیڤی (زانیاری كەسی) لەگەڵ خۆی بهێنێت.
٤- پاڵێوراوان لە لیستی (چاودێر) ژمارەیان( 100) كەسە و لە ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی27ـی11ـی2022 لە شوێنی ئاماژە پێكراو ئامادەبن بەمەبەستی چاوپێكەوتن.
٥- پاڵێوراوان لە لیستی (كۆمەڵناسی) ژمارەیان( 75) كەسە و لە ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی28ـی11ـی2022 لە شوێنی ئاماژە پێكراو ئامادەبن بەمەبەستی چاوپێكەوتن.
٦- پاڵێوراوان لە لیستی (دەروون ناسی) ژمارەیان( 42) كەسە و لە ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی29ـی11ـی2022 لە شوێنی ئاماژە پێكراو ئامادەبن بەمەبەستی چاوپێكەوتن.

وەزارەتی پەروەردە گەنجینەی خێزانی E-Xezan ی ڕاگەیاند
پێت وەزارەتی پەروەردە گەنجینەی خێزانی E-Xezan ی ڕاگەیاند
سۆران عومەر؛ لە 2005 ەوە عیراق پارەیەكی خەیاڵی بۆ هەرێم ناردووە بەڵگەكانیش دەخاتەڕوو
دوات سۆران عومەر؛ لە 2005 ەوە عیراق پارەیەكی خەیاڵی بۆ هەرێم ناردووە بەڵگەكانیش دەخاتەڕوو