پارتی لە بارەی هەڵبژاردنەوە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند



ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حزبەكەی جددییە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەمساڵدا و دەشڵێت،”نابێت ناكۆكی سیاسی ببێتە ئاستەنگ لە بەردەم پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان”.

بڵند ئیسماعیل، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاند، هەڵوێستی پارتی لەبارەی هەڵبژاردنەوە دیارە و ساڵی رابردووش پارتی ئامادە بوو پرۆسەی هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت، بەڵام كە دواخرا مەبەست لێی ئەوە بوو لایەنەكان بگەنە رێككەوتن و زۆر جددین ئەمساڵ پرۆسەی هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت، پێویستە لایەنەكانی دیكەش ئامادە بن بۆ هەڵبژاردن.

ئەو بەرپرسە بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، كە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و سازان لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن حزبەكەی ئامادە بوو بە پێشنیاری لایەنەكان رازی بێت لەوەی هەرێمی كوردستان بكرێتە چوار بازنەی هەڵبژاردن و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنیش وەك پێشوو كارا بكرێتەوە و تۆماری دواین هەڵبژاردنی عێراقیش بەكار بێت بۆ هەڵبژاردن.

ڕاشیگەیاندووە، كە نابێت ناكۆكیی سیاسی، یان كێشەی سیاسیی نێو لایەنێكی سیاسی ببێتە هۆكار بۆ دواخستنی پرۆسەیەكی دیموكراسی و گرینگی وەك هەڵبژاردن، لەبەر ئەوەیش پێویستە لایەنەكان بگەنە رێككەوتن بۆ ئامادەكارییەكانی پرۆسەی هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا.

شەپۆلێكی بارانبارین بەڕێوەیە
پێت شەپۆلێكی بارانبارین بەڕێوەیە
سامسۆنگ، جارێکی دیکە وەک پێشەنگی بازاڕی جیهانی تەلەفزیۆن دەستنیشانکرا
دوات سامسۆنگ، جارێکی دیکە وەک پێشەنگی بازاڕی جیهانی تەلەفزیۆن دەستنیشانکرا
پەیوەنیدر