داهاتی مانگی ڕابردووی نەوتی عیراق دەگاتە 7 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت، تێكڕای فرۆشتنی بەرمیلێكیش دەگاتە 75.69 دۆلار.
بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، ئاماری كۆتایی بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق “سۆمۆ” ئاماژە بە كۆی گشتی فرۆشتنی نەوتی خاو دەكات لە مانگی كانوونی دووەمی ڕابردوو كە گەیشتۆتە 101 ملیۆن و 245 هەزار و 95 بەرمیل، داهاتەكەشی گەیشتۆتە 7 ملیار و 663 ملیۆن و 788 هەزار دۆلار.
هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی نەوتدا هاتووە، كۆی گشتی هەناردەی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوورەوە گەیشتۆتە 98 ملیۆن و 460 هەزار و 50 بەرمیل، لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوكیشەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا، 2 ملیۆن و 475 هەزار و 516 بەرمیل هەناردەكراوە.
وەزارەتی نەوتی عیراق دەڵێت، تێكڕای فرۆشتنی یەك بەرمیل نەوت لە مانگی ڕابردوودا 75.69 دۆلار بووە.