سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەنتۆنی گۆتێرێز كۆتایی ئەم هەفتەیە، سەردانی هەرێمی كوردستان و بەغدا دەكات.
بەپێی زانیارییەكان بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەنتۆنی گۆتێرێز سەردانی عێراق بكات و سەرەتا دەچێتە بەغدا، لەوێ لەگەڵ كاربەدەستانی باڵای عێراقدا كۆدەبێتەوە.
ڕۆژی دواتر پێنج شەممە سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەنتۆنی گۆتێرێز سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەهەولێر لەگەڵ گەورە كاربەدەستانی هەرێمی كوردستاندا دیدار و گفتووگۆی دەبێت.
هاوكات سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەنتۆنی گۆتێرێز سەردانی كامپی ئاوارەكان لە پارێزگەی نەینەوا دەكات.
ساڵی 2017 سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەنتۆنی گۆتێرێز سەردانی هەرێمی كوردستانى كرد و سەرباری كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم كامپی ئاوارەكانیشی بەسەركردەوە.