وەزارەتی سامانەسروشتییەكان: زیاترله 360 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەندبوون



وەزارەتی سامانەسروشتییەكانی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، نزیكەی ٣٦٢ هەزار خێزان لە پڕۆسەی وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەندبوون، دەشڵێت،”پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت لەناوچە شاخاوییەكان كۆتایی هات و لەشار و شارۆچكەكان بەردەوامی هەیە”.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان كۆتایی پێهاتووە و لە دەوروبەری شار و شارۆچكەكانیش پڕۆسەكە بەردەوامی هەیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە تا ئێستا ٧٢ ملیۆن و ٢٣١ هەزار و ٣٤٨ لیتر نەوتی سپی، بەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستاندا لە پارێزگا جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دابەش كراوە.

پڕۆسەی دابەشكارییەكەش بەم شێوەیە بووە:

لە پارێزگای هەولێر ٣١ ملیۆن و ٥٠٧ هەزار و ٦٠٠ لیتر دابەش كراوە و ١٥٧ هەزار و ٥٣٨ خێزان لێی سوودمەند بوون.
لە پارێزگای سلێمانی ٢٤ ملیۆن و ٩٧ هەزار و ٨٠٠ لیتر دابەش كراوە و ١٢٠ هەزار و ٤٨٩ خێزان لێی سوودمەند بوون.
لە پارێزگای دهۆك ١٥ ملیۆن و ٩٨٦ هەزار و ٨٠٠ لیتر دابەش كراوە و ٧٩ هەزار و ٩٣٤ خێزان لێی سوودمەند بوون.
لە پارێزگای هەڵەبجەش ٦٣٩ هەزار و ١٤٨ لیتر دابەش كراوە و ٣ هەزار و ١٩٥ خێزان لێی سوودمەند بوون، بەوەش كۆی گشتیی نەوتی دابەشكراو لە هەرێمی كوردستاندا ٧٢ ملیۆن و ٢٣١ هەزار و ٣٤٨ لیتر بووە و ٣٦١ هەزار و ١٥٦ كەس لێی سوودمەند بوون.
پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە پارێزگا و دەوروبەری شارەكان بەردەوام دەبێت، تاكوو تەواوی هاووڵاتییان لێی سوودمەند دەبن.

چاوش ئۆغلۆ: بەڵێ بۆ سوێد ناكەین
پێت چاوش ئۆغلۆ: بەڵێ بۆ سوێد ناكەین
بەهای دیناری عیراقی بەرامبەر دۆلار شكا
دوات بەهای دیناری عیراقی بەرامبەر دۆلار شكا
پەیوەنیدر