وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و تاوو توێی پشکی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ عێراق کراو وەفدی هەردولا گەیشتنە ڕێکەوتنی سەرەتایی بۆ چارەسەری کێشەکان.
وەزارەتی دارایی و ئابوری لە راگەیەندراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندەکەیانی لەگەڵ محەمەد شایع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەمرۆ یەکشەممە ٢٠٢٣/٢/٢٦ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابوری و دکتۆر ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و خالید چاوشلی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم لەشاری بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبونەوە.
لە دیدارێکدا کەهەریەک لە دکتۆر فواد حسێن و محەمەد تەمیم جێگرانی سەرۆکوەزیران و حەیان عەبدول غەنی وەزیری نەوتی عێراق و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و بەنگین ڕێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق ئامادەی بوون، تاوو توێی پشکی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ عێراق کراو وەفدی هەردولا گەیشتنە ڕێکەوتنی سەرەتایی بۆ چارەسەری کێشەکان.