وەزارەتی بازرگانی عێراق كاتی دابەشكردنی سەبەتەی بەشەخۆراكی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ئاشكرادەكات، كە هێلكە و مریشكیش لەخۆی دەگرێت.
لاما هاشم ئەلموسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانی خۆراک بە ئاژانسی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاندووە، “سەبەتەی خۆراک بۆ مانگی ڕەمەزان ئامادەیە، پێنج ڕۆژ پێش دەستپێکردنی ئەو مانگی پیرۆزە دەخرێتە لەڕێگەی بریكارەكانەوە دابەش دەكرێت بەسەر هاووڵاتیاندا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “جۆری خۆراكەكانی سەبەتەی بەشەخۆراك هەمان ئەو خۆراكانەن، کە مانگانە دابەشدەکرێن، تەنها ئەوە نەبێت کە پێشنیار كراوە بۆ زیادکردنی هەندێک خۆراكی نوێ وەک هێلکە و مریشک”.
جەحتیشی كردەوە، “پێویستمان بە ڕەزامەندی سەرۆک وەزیران هەیە بۆ زیادکردنی ئەم خۆراكانە”.
وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕاشیگەیاندووە، “سەبەتەی بەشەخۆراك بەشدارییەکی زۆری کردووە لە پاراستنی نرخی خۆراک لە بازاڕدا و لە داهاتووشدا لەڕێگەی فرۆشتنی چەند خۆراكێكی دیكە بە نرخی هەرزان بە هاووڵاتیان زیاتر كۆنتڕۆڵی نرخ لە بازاڕدا دەكرێت”.