بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات لەبەردەم ماڵەكانیان یان دوكانەكانیان پارەی كارەبا بدەن.
بەڕێوەبەرایەتیەكانی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/رۆژئاوا و ڕۆژهەڵات، ئاگاداری هاووڵاتیان و هاوبەشانی كارەبا دەكەنەوە بەبێ بوونی ئەو نیشانانەی بڵاویانكردۆتەوە پارەی پسوولەی كارەبا بەهیچ كەسانێكی تر نەدەن.
ڕوونیشیان كردۆتەوە، كارمەندانی ژمێركار هێلەگی تایبەتیان پۆشیوە، كە لۆگۆی وەزارەتی كارەبای لەسەر نەخشێنراوە و هەروەها باج و مۆری تایبەتیان بەو كارە پێیە.
ڕاشیانگەیاندووە، دەستپێكردنی كاری وەرگرتنی پارەی كارەبا لە لایەن ژمێركارانی كارەباوە لەبەردەم ماڵی هاوبەشانی كارەبا لەگەڕەكەكانی ناو شاری سلێمانی و دەورووبەری كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.