هۆكاری راگرتنی فرۆشتنی دۆلار لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاشكراكرا



ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بڕی دۆلاری تەرخانكراوی هەفتانە بۆ RT بانك لەو دەروازەیەوە تەواوبووە و هێشتا بڕی تەرخانكراوی ئەم هەفتەیەیان وەرنەگرتووە و ئەوەش بۆتە هۆی راگرتنی پرۆسەكە.

د.نەرمین مەعروف غەفور، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ هۆكاری راگرتنی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لە دەروازەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پەیوەندی بە گەورە بەرپرسانی بانكی ناوەندی عێراق كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، وەڵامی ئەو بەرپرسانە ئەوە بووە، كە بڕی دۆلاری تەرخانكراوی هەفتانە بۆ RT بانك لەو دەروازەیەوە تەواوبووە و هێشتا بڕی تەرخانكراوی ئەم هەفتەیەیان وەرنەگرتووە و ئەوەش بۆتە هۆی راگرتنی پرۆسەكە.

پسپۆڕێكی یاسایی: هەڵبژاردنی پەرلەمان و پارێزگاكان پێكەوە دەكرێت
پێت پسپۆڕێكی یاسایی: هەڵبژاردنی پەرلەمان و پارێزگاكان پێكەوە دەكرێت
دابەشكردنی نەوتی سپی گەیشتە ناو شارەكان
دوات دابەشكردنی نەوتی سپی گەیشتە ناو شارەكان
پەیوەنیدر