ڕێكاری نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلار ڕاگەیەندرا



دوای دروستبوونی گرفت لە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران و ڕاگیرانی پرۆسەكە لە فڕۆكەخانەكانی بەغدا و هەولێر و سلێمانی، ئێستا ڕێكارێكی نوێ ڕادەگەیەنرێت.

بانكی ڕەشید ئەمڕۆ یەك شەممە ڕایگەیاند، میكانیزمێكی نوێیان بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەڕمی ئامادەكردووە و ئەو میكانیزمە نوێیەش لە سبەی دووشەممەوە دەستپێدەكات.

بانكی ڕەشید لە ڕاگەیەندراوێكدا داوای لە گەشتیاران كردووە لە سبەی دوو شەممەوە لە بانكەكان دیناری عێراقی دابنێن و لە فڕۆكەخانە دۆلار وەربگرن، بەجۆرێك تەنها دەتوانن لە فڕۆكەخانە دۆلار وەربگرن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دانانی دینار 24 كاتژمێر پێش وادەی گەشتكردن دەبێت.

حكومەتی عێراق لەچوارچێوەی ڕێوشوێنە نوێیەكانی بانكی ناوەندیدا، بە نرخی فەڕمی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆكەخانەكاندا دەفرۆشێت، ئەوەش لە پێناو دانانی سنوورێك بۆ دابەزینی بەهای دیناری عێراقی.

لە ماوەی ڕابردوودا لەبەشێك لە فڕۆكەخانەكاندا كێشە بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران دروستبوو، بەهۆی ئەوەی بەشێك لە گەشتیاران تەنها بۆ گۆڕینەوەی دراو ‌و كڕینی دۆلار گەشتیان دەكرد.

پێشبینی دەكرێت نرخی 100 دۆلار بگاتە 7 ملیۆن تمەن
پێشت پێشبینی دەكرێت نرخی 100 دۆلار بگاتە 7 ملیۆن تمەن
نێچیرڤان بارزانی بانگھێشتی ئیمارات كرا
دواتر نێچیرڤان بارزانی بانگھێشتی ئیمارات كرا
ەیوەندیدار