هەپەگە؛توركیا ٩٠ جار لە زەوى و ئاسمانەوە گۆڕەپانەكانی گەریلایان بۆردومان كرد



هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، سوپای توركیا بەردەوام بەچەكی قەدەغەكراو هێرش دەكاتە سەر هێزەكانی گەریلا و لەماوەی كەمتر لە یەك مانگیشدا ٩٠ جار لە زەمین و ئاسمانەوە گۆڕەپانەكانی بۆردومان كردووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل “هەپەگە” بڵاویكردەوە، كە دوو جار بە فڕۆكەی شەڕ و ٦ جار بە هەلیكۆپتەر و ٦٥ جار بە تانك، كاتیوشا و چەكی قورس، ١٧ جاریش بە چەكی قەدەغە و فسفۆڕ گۆڕەپانەكانی گەریلایان بۆردومان كرد.

راگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
“سوپای توركی داگیركەر بە هەموو ئەو تەكنەلۆژیایەی لەبەردەستیدایە و بە فسفۆڕ و بۆمبی قەدەغە هێرشدەكاتە سەر هێزەكانمان كە ئێستا لە دۆخی بەرگرییدان. گەریلاكانی ئازادی كوردستان لە سەر بنەمای پاراستنی رەوا، وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە. ئەو هەرێمانەی كە هێزەكانی ئێمەی تێدایە ٢ جار بە فڕۆكەی شەڕ، ٦ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر، ٦٥ جار بە تانك، كاتیوشا و چەكی قورس بۆردومان كران. جیالەوانە گۆڕەپانەكانی بەرخودانی گەریلا ١٧ جار بە تۆپ كە فسفۆڕیان تێدابوو و هەروەها بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان كران.

زانیاری لەسەر هێرشەكانی سوپای دەوڵەتی توركی داگیركەر بەم جۆرەیە:
لە هەرێمی زاپ؛
داگیركەران كە رۆژی ٢٤ی شوبات كاتژمێر ١٢:٠٠ هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی بەرخودانی ئێمە لە نزیك گوندی سیدای سەر بە شێلادزێی ئامێدی رووبەڕووی چالاكی خۆپاراستنی هێزەكانمان بوونەوە و بە سابۆتاژ لە داگیركەران درا.
لە ٢٤ی شوبات كاتژمێر ١٠:٠٠ داگیركەران هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی بەرخودانی هێزەكانمان لە دەوروبەری هەڕێمی چەمچۆی سەر بە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی، هێزەكانمان بەبەمەستی خۆپاراستن بە چەكی قورس بەرپەرچی هێرشەكەیان دایەوە.
لە ٢٥ی شوبات كاتژمێر ٠٥:١٥ داگیركەران كە هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی بەرخودان لە دەوروبەری هەرێمی چەمچۆی سەر بە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی، هێزەكانمان بۆ خۆپاراستن بە چەكی قورس وەڵامی هێرشەكەیان دایەوە.
لە ٢٥ی شوبات كاتژمێر ٠٧:٠٠ داگیركەران كە هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی بەرخودان لە دەوروبەری هەرێمی چەمچۆی سەر بە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی، هێزەكانمان بە خۆپاراستن بە تاكتیكی نیشانشكێن لە داگیركەرانیاندا و داگیركەرێك سزادرا.
هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە بۆمبی قەدەغە:
لە ٢٤ی شوبات سەنگەرەكانی بەرخودانمان لە نزیك گوندی سیدای سەر بە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی ١٧ جار بە تۆپی فسفۆڕ و بۆمبی قەدەغە لە رێگەی تانكەوە بۆردومان كران.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر:
لە ٢٤ی شوبات گۆڕەپانی دەشتی كافیای گارە ٢ جار لە رێگەی فڕۆكەی شەڕەوە بۆردومان كرا.
لە ٢٤ی شوباتدا سەنگەرەكانی بەرخودان لە هەرمی بەرخودانی كوڕەژارۆ و سەنگەرەكان لە دەوروبەری هەرێمی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی شەش جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر بۆردومان كران.
لە ٢٤ی شوباتدا سەنگەرەكانی بەرخودانی هێزەكانمان لە نزیك هەرێمی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم و هەرێمی چەمچۆ و گوندی سیدای سەر بە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی ٦٥ جار بە كاتیوشا، تانك و چەكی قورس بۆردومان كران”.

دەستکەوتی شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان لە بەریتانیا راگەیەندرا
پێت دەستکەوتی شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان لە بەریتانیا راگەیەندرا
ئومێد خۆشناو: 13 هەمین فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
دوات ئومێد خۆشناو: 13 هەمین فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
پەیوەنیدر