بوومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوری 6.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر ژێر زەوی دورگەی هەكایدۆی باكووری خۆرهەڵاتی یابانی هەژاند.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە كاتژمێر 04:27 بە كاتی كوردستان بوومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 6.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر ژێر زەوی دورگەی هەكایدۆی باكووری خۆرهەڵاتی یابانی هەژاند.
ئەمە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ شەممە، دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.3 پلە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و نەینەوای هەژاندووە و هاووڵاتیان هەستییان پێكردووە.