لە دوو دووکانی فرۆشتنی میوە لە ناو عەلوەی سلێمانی بڕی (٢) تۆن لالەنگی و تۆنێک و (٢٠٠) کیلۆ گێزەردا گیرا، کە بۆ خواردن شیاو نەبوون و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە، لەناوبران.
بەپێی راپۆرتی لیژنەی عەلوەی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، بەشی زۆری ئەو میوانە کەڕوو لێی دابوون و بەهیچ جۆرێک شیاوی خواردن نەبوون.
لالەنگییە خراپبووەکە و گێزەرەکەش لەناو دوو دووكان دەستیان بەسەردا گیراوە و سەرەڕای لەناوبردنیان، خاوەنەکانیان سزای دارایی دران.
لیژنەی عەلوە یەکێکە لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی و بەردەوام چاودێری ئەو سەوزە و میوانە دەکات، کە دەهێنرێنە ناو عەلوەی سلێمانی و لەوێوە دابەشدەکرێن بەسەر بازاڕەکاندا.