بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بۆ مانگی ڕەمەزان زیاد دەكرێت



وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریداوە بەش و نیوێك خۆراك لە مانگی ڕەمەزاندا بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بكات، كەهەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز سەرەڕای سەبەتەی خۆراكی مانگانە، كە پێكهاتووە لە (برنج و شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و پاقلەمەنییەكان) هاوكات ئاردی سفر، شیر، هێلكە، گۆشت زیاد دەكرێت.

لای خۆشیەوە، لما هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، “وەزارەتی بازرگانی عێراق هەوڵدەدات لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا هەندێك ماددەی خۆراكی بۆ سەبەتەی خۆراكی هاووڵاتیان زیاد بكات”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو زیادكردنانە هەموو ئەو هاووڵاتیانە دەگرێتەوە كە كۆبۆنی بەشەخۆراكییان هەیە، هەروەها دابەشكردنی سەبەتەیەكی خۆراكی بۆ ئەوانەی تۆڕیی پاراستنی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.

ڕووبەڕووبوونەوە ئاگرینەكانی ئەمڕۆ
پێت ڕووبەڕووبوونەوە ئاگرینەكانی ئەمڕۆ
هەڤاڵ ئەبوبەكر پەیامێك بۆ یەكخستنی ئیرادەی نیشتمانیی بڵاودەكاتەوە
دوات هەڤاڵ ئەبوبەكر پەیامێك بۆ یەكخستنی ئیرادەی نیشتمانیی بڵاودەكاتەوە
پەیوەنیدر