هەینی ڕەش، ڕۆژێکی سپی بۆ کڕیاران



چوارەم هەینی مانگی 11 هاوکاتە لەگەڵ هەینی ڕەش، ساڵانێکە بووەتە ڕۆژێکی جیهانی لە بواری بازاڕگەریدا و بەسەرەتای وەرزی بازاركردن دادەنرێت.

لەم ڕۆژەدا ماركێت و ناوەندەکانی فرۆشتنی جلوبەرگ و شتومەك و خۆراک و زۆرێک لە پێداویستییەکانی دیکە داشكاندنێکی بەرچاو بۆ كاڵاكانیان دەكەن و خەڵكانێکی زۆریش چاوەرێی ئەم ڕۆژە دەكەن بۆ دەستەبەری پێداویستییەکانیان.

هه‌ینی ره‌ش، مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی 1869 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كاتێك بازاڕی ئه‌مه‌ریكا تووشی ته‌نگژه‌یه‌كى گه‌وره‌ی ئابووری بووه‌وه‌، لەودەمەدا سه‌رۆكی ئەوکاتی ئه‌مه‌ریكا “یۆلیسیس گرانت” پێشنیاری فرۆشتنی ئه‌و ئاڵتونانه‌ی كرد كه‌ له‌ خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هه‌بوو، بۆ دەرباز بوون لە تەنگژە و گرانی شمەک، هاوکات چه‌ند دووكانێكیش بڕیاریان دا داشكاندنێكی گه‌وره‌ بۆ کاڵاکانیان بكه‌ن تا ئەو کێشانە چارەسەر بکەن، بەجۆرێک کە داشکانەکان لەو دەمەدا دەگەیشتە نزیکەی ٩٠%ی نرخی ئاسایی.

 

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەم ڕۆژە یەک ڕۆژ دوای جەژنی سوپاسگوزاری دێت دەکەوێتە کۆتایی مانگی یازدەی هەموو ساڵێک، بە سەرەتای دەستپێکی کڕینی دیاری جەژنی سەری ساڵیشەوە گرێدراوە، لەو ڕۆژەدا داشکانی زۆر گەورە دەکرێت بۆ کەلوپەلەکان و نرخەکان دادەبەزن بۆ نزمترین ئاست.

هەڵبژاردنی ڕەنگی ڕەشیش بۆ ناوی ئەم ڕۆژە بە مانای نەهامەتی نایەت، بەڵکو ئەم ناوە ساڵی ١٩٦٠ لە لایەن پۆلیسی شاری فیلادلفیاوە لەم رۆژە نرا، کاتێک کە هاتووچۆ ئاریشەی بۆ دروست بوو و جموجۆڵی زۆر کەوتە شەقامەکان و خەڵکی زۆر کۆدەبوونەوە و لەبەردەم دوکانەکان دەوەستان بۆ کڕینی کەلوپەل و پێداویستییەکانیان.

 

هەینی ڕەش یاخود بلاک فرایدەی لەم چەند ساڵەی دواییدا وەک ڕۆژی داشکاندنی تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بووەتە باو  و داشکاندنەکان لەم رۆژەدا سوودێکی زۆر بە کڕیارەکان دەگەیەنن.

هاووڵاتیانی عێراق، بە لێشاو ڕوو لە کڕینی “گۆڕ” دەکەن
پێت هاووڵاتیانی عێراق، بە لێشاو ڕوو لە کڕینی “گۆڕ” دەکەن
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران؛ جگە لەسیدەكان ناحیەیەكی دیكەش دەكرێتە قەزا
دوات ئیدارەی سەربەخۆی سۆران؛ جگە لەسیدەكان ناحیەیەكی دیكەش دەكرێتە قەزا