بەوێنە، چاڵێكی گەورەى تۆقێنەر لە دوای بومەلەرزەكەی توركیاوە دەركەوت



لەو دەمەی بوملەرزە وێرانكەرەكە لە 6ی شوبات ڕوویدا و دەیان هەزار بەو هۆیەوە لە توركیا و سوریا بونە قوربانی، زۆرێك تاوتوێی كاریگەرییەكانی بومەلەرزەكە و دەرهاویشتەكانی دوای ڕووداوەكە دەكەن، لەگەڵ ئەو زیانانەی بومەلەرزەكە بە سروشت و مرۆڤی گەیاند.

دوای چەند ڕۆژێك لەو بومەلەرزەیە كە بە “گەورەترین لە ماوەی سەدەیەك”ی مێژووی توركیادا وەسفكرا، چەند دیاردەیەك دەركەوتن كە لێكدانەوە هەڵناگرن، هەندێكییان ڕاستەقینەن و هەندێكی ترییان بەهۆی ترس و دڵەڕاوكێی خەڵكەوە دروستكراون، پاش ئەوەی زیاتر لە 50 هەزار كەس گیانیان لەدەستدا و دەيان هەزار كەسیش ئاوارە و پەڕاگەندە بوون.

دوایین ئەو دیاردە سەیرانە، ڕووداوەكەی شاری قۆنیەی توركیایە، بەجۆرێك دانیشتوانی ناوچەی ڕەشادیە بەشێوەیەكی لەناكاو چاڵێكی گەورەیان دۆزییەوە و بووە مایەی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوكێ‌ لەنێوان دانیشتوانی ناوچەكە كە دەوترێت بەهۆی كاریگەریی بومەلەرزەكانەوە دەركەوتووە.

ئاژانسی “ئەنادۆڵ” بڵاویكردەوە، ڕووبەری چاڵەكە 1400 مەترە كە قوڵایی 12 مەتر و پانتایی 37 مەترە، دەركەوتنی ئەو چاڵە بەشێوەیەكی لەناكاو بۆتە مایەی سەرسامبوونی دانیشتوان و هۆكاریی دروستبوونەكەشی بۆ بوملەرزەكان دەگێڕنەوە.

دواین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەكانی توركیا و سرویا ڕاگەیەنرا
پێت دواین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەكانی توركیا و سرویا ڕاگەیەنرا
بەڤیدیۆ: ڕۆناڵدینیۆ دەست بە یاریكردن دەكاتەوە
دوات بەڤیدیۆ: ڕۆناڵدینیۆ دەست بە یاریكردن دەكاتەوە
پەیوەنیدر