لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیک چەمی تانجەرۆ لە سلێمانی چوار هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا.
سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلیمانی رایگەیاند، لە ئەنجامی پێكدادانی بارهەڵگرێك و ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب لە نزیك چەمی تانجەرۆ چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە سەرجەمیان سەرنشینی نێو پیكابەكە بوون.