مۆنۆمێنتك لەناو پڕۆژەی گۆران سیتی لە هەڵەبجە دروست دەكرێت



گرووپی كۆمپانیاكانی بەڕێز “مۆنۆمێنتی وەفاداری بۆ هەڵەبجە” لەناو پڕۆژەی گۆران سیتی لە هەڵەبجەی شەهید دروست دەكات و باشترین دیزاینەكان خەڵات دەكات.

گرووپی كۆمپانیاكانی بەڕێز لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، كۆمپانیاكەیان مۆنۆمێنتێک لەناو پڕۆژەی گۆران سیتی لە هەڵەبجە دروست دەكات و بۆ ئەوەش مەبەست و ئامانج و فكرەی پڕۆژەكە دەدات بە چەند نووسینگەیەك تاوەكو دیزاینی مۆنۆمێنتەكە بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا 7 نووسینگە دیزاینی خۆیان پێشكەش كردووە بۆ مۆنۆمێنت و لە لەلایەن پارێزگای هەڵەبجەوە لیژنەیەك پێكهێنراوە تاوەكو باشترینەكان لەو 7 دیزاینە هەڵبژێرێت.

گرووپی كۆمپانیاكانی بەڕێز ئاشكراشی كردووە، باشترین دیزاینیان، كە دەبێت بە یەكەم بڕی 3500 دۆلار پاداشت وەردەگرێت و دیزاینی دووەم بڕی 2500 دۆلار و سێیەم بڕی 1500 دۆلار پاداشت وەردەگرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو سێ‌ دیزاینە هەڵبژێردراوە، یەكەم و باشترینیان هەڵدەبژێردرێت بۆ جێبەجێ‌ كردنی و دروست كردنی مۆنۆمێنتەکە بەپێی ئەو دیزاینە و وتیشی، “بۆ هەڵبژاردنی باشترین دیزاین تاوەكو دادپەروەری تێدابێت لیژنەیەكی 7 كەسی لەلایەن پارێزگای هەڵەبجەوە پێكهێنراوە و تەنها یەك ئەندامی كۆمپانیای بەڕێزی تێدایە”.

كۆمپانیای بەڕێز ڕوونیشی دەكاتەوە، پڕۆسە و پڕۆژەكە بە چاودێری و بە هاوكاری كۆلێجی ئەندازیاری زانكۆی سلێمانی ئەنجام دەدرێت، كە پڕۆفیسۆر د. ئەمجەد محەمەد عەلی قەرەداغی لە پسپۆڕی ئەندازیاری تەلارسازیدا دیاری كراوە تاوەكو هاوكار و چاودێری پڕۆژەكە و دیزاینەكە بێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دراوە بە (خەڵك) لیژنەی هەڵسەنگاندنی دیزاینەكان دوێنێ‌ پێنج شەممە یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام داوە و ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە ڕاستەوخۆ ئاگادار بووە و سەرپەرشتی پڕۆسەكەی كردووە و بەم زووانە باشترین دیزاین دیاری دەكرێت.

 

لە رووداوێکی هاتووچۆدا چوار هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا
پێت لە رووداوێکی هاتووچۆدا چوار هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا
ناوی ئەو كەسانەی فۆڕمی پاسەوانی سنووریان پڕكردۆتەوە ڕادەگەیەنرێت
دوات ناوی ئەو كەسانەی فۆڕمی پاسەوانی سنووریان پڕكردۆتەوە ڕادەگەیەنرێت
پەیوەنیدر