لە سعودیە و هەرێمی كوردستان بە فەرمی ڕەمەزان دیاری دەكرێت



لیژنەی بینینی مانگ لە دادگای باڵای سعودیە و لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بڕیار لە دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ دەدەن و بۆ ئەوەش لە 29ی شەعبان كۆدەبنەوە.

بەپێی ڕۆژمێری كۆچی، كە سعودیە كاری پێ‌ دەكات، 23ی ئاداری ئەمساڵ، كە دەكاتە ڕۆژی پێنج شەممە دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی ساڵی 1444ی كۆچی و دامەزراوە فەلەكییەكانیش جەخت لەوە دەكەنەوە، كە 23ی ئادار یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانە.

دادگای باڵای سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەگەڵ نزیكبوونەوە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ساڵانە داوا لە هاووڵاتیان دەكەن چاودێری بینینی مانگ بكەن و لە ئێوارەی 29ی شەعبان لیژنەكانی بینینی مانگ و هاووڵاتیانیش چاودێری هیلالی مانگی ڕەمەزان دەكەن و هاتنی ئەو مانگە پیرۆزە یەكلایی دەكەنەوە.

لای خۆشیەوە، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژی سێ‌ شەممەی ڕابردوو 21ی شوبات، یەكەم ڕۆژی مانگی شەعبان-ی ساڵی 1444ی كۆچی بوو.

ڕاشیگەیاند، بۆ دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان، لە ئێوارەی 29ی شەعبان (21ی ئادار) لیژنەكانی بینینی مانگ لە لیژنەی بالای فەتوای هەرێم، كە سەر بە وەزارەتی ئەوقافن لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان چاودێری بینینی مانگ دەكەن و بڕیار لە یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانی پیرۆز دەدەن.

ڕۆژی سێ‌ شەممەی ڕابردوو 21ی شوبات لە سعودیە و هەرێم و زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی بووە یەكەم ڕۆژی مانگی شەعبان، بەڵام ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق ڕۆژی چوار شەممەی كردە یەكەم ڕۆژی شەعبان و بەو پێیەش بەردەوام ساڵانە جیاوازی لە ڕۆژانی دەستپێكی ڕەمەزان و جەژن هەیە لەنێوان وڵاتانی سوننە و شیعە مەزهەب.

بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 2 بڕیار درا
پێت بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 2 بڕیار درا
سبەینێ‌ شەقامێكی سەرەكی لەناو سلێمانی دادەخرێت
دوات سبەینێ‌ شەقامێكی سەرەكی لەناو سلێمانی دادەخرێت
پەیوەنیدر