سبەینێ‌ شەقامێكی سەرەكی لەناو سلێمانی دادەخرێت



سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ شەممە بەهۆی كاركردن لە ئەندەر پاسی فاروق و یەكتربڕی ئارام دوو شەقام دادەخرێن.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی شەممە بەهۆی كاركردن لە (ئەندەرپاسی فاروق و یەكتربڕی ئارام) دوو شەقام دادەخرێت؛ یەكەم ڕۆشتن بەئاڕاستەی شەقامی (ئیبراھیم ئەحمد) لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمودەوە تەنھا ئاراستەی ھاتنەدەرەوە بەكار دەھێنرێ، بۆ ڕۆشتن هەروەها شەقامی خەدەمیش دادەخرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ھاتنە دەرەوە بۆ سەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود، تەنها لە رێگەی (دانیا ستی)یەوە ئەبێت لە كاتژمێر (۹)ی بەیانییەوە.

لە ئێستادا هەر سێ‌ پڕۆژەی ئەندەر پاسی باخی بەختیاری لە دەروازەی خۆرئاوای سلێمانی (نزیك كامپی نوێی زانكۆی سلێمانی) و ئەندەر پاسی فاروق لە بەردەم نەخۆشخانەی فاروق و یەكتربڕی ئارام لە نزیك نەخۆشخانەی هەرێم لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە ڕۆژهەلاتی سلێمانی كاریان تێدا دەكرێت.

لە سعودیە و هەرێمی كوردستان بە فەرمی ڕەمەزان دیاری دەكرێت
پێت لە سعودیە و هەرێمی كوردستان بە فەرمی ڕەمەزان دیاری دەكرێت
ساڵێك بەسەر هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆكراینا تێدەپەڕێت
دوات ساڵێك بەسەر هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆكراینا تێدەپەڕێت
پەیوەنیدر