سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەبێت هەوڵەكانمان بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەری ریشەیی و یەكجارەكی بەردەوامبێت و دەستوور خاڵی یەكلاكەرەوەی كێشەكان بێت.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە جەمال كەربولی، سەرۆكی وەفدی هاوپەیمانیی یەكگرتووی ئەنبار و ژمارەیەك كەسایەتی سیاسیی هاوپەیمانییەكە كرد، دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان تاوتوێكران.
جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگییەكان و كاری پێكەوەیی كرایەوە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و جێبەجێكردنی بەرنامەكانی حكومەت بۆ چاكسازی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر.
لە درێژەی دیدارەكەدا پەرەپێدانی پەیوەندی لەمێژینەی نێوان هەردوولا بەتایبەت هێز و كەسایەتییە سیاسییەكانی ئەنبار كە بناغەیەكی بەهێزی سیاسی هەیە دووپاتكرایەوە.
هاوكات بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی سیاسیی وڵات و دوایین گۆڕانكارییەكان كرد و رایگەیاند، دەبێت هەوڵەكان بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەری ریشەیی و یەكجارەكی بەردەوامبێت و دەستوور خاڵی یەكلاكەرەوەی كێشەكان بێت.