ماڵپەڕی بەناوبانگی accu weather ی ئەمریكی پێشبینی بەهارێكی باراناوی و تەڕ دەكات بۆ تەواوی عێراق و هەرێم و توركیاو وڵاتانی بیلاد شام و نیمچە دورگەی عەرەبی و ئێران .
هاوكات شاڵاو هیدایەت ، شارەزای بواری كەشناسی ڕایگەیاندووە، ئەم ساڵ و لە بەهاردا شێی باشی مەداریمان دەبێت و زەریای ئەتڵەسی شێی زۆر باش دەنێرێت و بەمەش وادەكات دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور زۆترین شەپۆلی دابارین بنێرن تەواو چالاك بن بەڕووی ناوچەكە و عێراقدا .
ڕاشیگەیاندووە، بە پشتیوانی خوا لە مانگەكانی داهاتوو تەڕو زۆر باش دەبن و ئەگەری لافاویش لەئارادان بۆ ئەو ناوچانەی مەترسیان لەسەرە چونكە زۆربەی بارانەكان بەشێوەی ناسەقامگیری كەشو هەوا دەبن و بەخوڕن .