وەزیری دارایی عێراق لە نوسراوێكدا دەڵێت 400 ملیار دینارەكەم بۆ هەرێم نەناردووە.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، لە وەڵامی پەڕلەمانتارێكدا دڵنیایی لە نەناردنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەدات.
سۆران عومەر، پەڕلەمانتاری عێراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، وەزیری دارایی جەخت دەكاتەوە كە ٤٠٠ ملیارەكەی بۆ هەرێم نەناردووە.
دەشڵێت، پێش بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی داوام لێكرد بۆچی ئەو بڕە پارە نانێرێ بۆ هەرێم، ئێستا لەوەڵامی پەرلەمانتارێكی دیكەدا دڵنایی دەدات كە ٤٠٠ ملیارەكەی نەناردووەو وێنەیەكی نوسراوەكەی ئاڕاستەی ئێمەكردووە.