بومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 7.2 پلەی رێختەر لە بەیانی ئەمڕۆدا ڕۆژهەڵاتی تاجیسكتانی هەژاند.
دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمەریكی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیكەی كاتژمێر 5:37 خولەك، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.2 پلەی ڕێختەر و بە قووڵایی 20.5 كیلۆمەتر وڵاتی تاجیكستانی هەژاند.
ئاماژە بە ئەوەش كراوە، بوومەلەرزەكە لە ڕۆژهەڵاتی تاجیكستان و لە نزیك سنووری هەرێمی شینجیانگ ئویگوری چینی روویداوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانە گیانی و مادییەكانی بوومەلەرزەكە بڵاونەكراوەتەوە.