وەزارەتی شارەوانی رایگەیاند، لەچوارچێوەی رێكخستنەوەی شەقامەكانی سەنتەری شاری هەولێر، هەندێك لە شەقامەكانی دەوروبەری قەڵا ببنە شەقامی پیادەو ئۆتۆمبێل پێیاندا نەڕوات و بازاڕەكانی دەوروبەری قەڵاش رێكبخرێتەوە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە چوارچێوەی پلانی ڕێكخستنەوەی هاتوچۆی دەوروبەری قەڵای هەولێردا، هەندێك لە شەقامەكانی دەوروبەری قەڵا، دەبنە شەقامی پیادە و ئۆتۆمبێل پێیاندا ناڕوات، هەروەها دوكانەكانی موڵكی شارەوانی، جارێكی تر ڕێك دەخرێنەوە كە سیمایەكی شارستانی بدات و بایەخێكی زۆرتریش بە لایەنی ژینگەپارێزی و پاكوخاوێنی دەدرێت.
وەزارەتی شارەوانی دەڵێت، لەم ڕێكخستنەوەیەدا، هەندێك لە شەقامەكانی دەوروبەری قەڵا، دەبنە شەقامی پیادە و ئۆتۆمبێل پێیاندا ناڕوات، هەروەها دوكانەكانی موڵكی شارەوانی، جارێكی تر ڕێك دەخرێنەوە كە سیمایەكی شارستانی بدات و بایەخێكی زۆرتریش بە لایەنی ژینگەپارێزی و پاكوخاوێنی دەدرێت و ڕەچاوی باری تەندروستیی هەموو تەمەن و توێژە جیاوازەكان دەكرێت، هەروەها بڕیار درا لە ماوەی هەفتەیەكدا هەموو تێبینییەكان ئامادە بكرێت و هەموو لایەنەكانی پەیوەست بەم ڕێكخستنەوەیە واژۆی لەسەر بكەن و بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.