سبەینێ‌ لە سلێمانی دابەشكردنی مووچە بە سیستمی ئەلیكترۆنی دەكەوێتەكار



لە سبەینێوە لە سلێمانی دابەشكردنی مووچە بە سیستمی ئەليكترۆنی دەخرێتەكار و سەرەتا بە خانەنشینانی شارستانی دەستپێدەكات و بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای سلێمانی-یش دەڵێت: “لە داهاتوویەكی نزیكدا سیستمەكە خانەنشینانی سەربازیش دەگرێتەوە”.

شوان جەبار فەتاح، بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای سلێمانی بە میدیای فەرمی یەكێتی ڕاگەیاندووە، “سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بە سیستمی ئەليكترۆنی تەواوكراوە و سبەینێ پێنج شەممە 23-2-2023، لە سلێمانی بۆ یەكەمجار مووچەی خانەنشینانی شارستانی بە سیستمی ئەليكترۆنی دابەشدەكرێت”.

ڕاشیگەیاند: “كارتە ئەلیكترۆنییەكە تایبەت بۆ مووچەی خانەنشینان دروستكراوە، كە ڕاستەوخۆ لە ئامێری تایبەت دەدرێت و ئاسانكارییەكی زۆر بۆ خانەنشینان دەكات”.

ئاماژەی بەوەشكرد “لە ئایندەیەكی نزیكدا سیستمەكە خانەنشینی سەربازی دەگرێتەوە بە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان و قەزا و ناحییەكانی دیكەوە”.

 

‎بانكی ناوەندی بۆ هاووڵاتیان دۆلاری كرد بە 132 هەزار دینار
پێت ‎بانكی ناوەندی بۆ هاووڵاتیان دۆلاری كرد بە 132 هەزار دینار
ئاسایشی گەرمیان دەستیان بەسەر ٢١٣ پارچە دەمانچەدا گرت
دوات ئاسایشی گەرمیان دەستیان بەسەر ٢١٣ پارچە دەمانچەدا گرت
پەیوەنیدر