ئاسایشی گەرمیان دەستیان بەسەر ٢١٣ پارچە دەمانچەدا گرت



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن هێزەكانیانەوە توانیان باندێكی قاچاخچی چەك دەستگیربكەن، كە كاریان گواستنەوەی چەك و تەقەمەنی بوو بەشێوەیەكی نایاسایی، دەستیش بەسەر ٢١٣ پارچەدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای كۆكردنەوەی زانیاری لەلایەن هێزەكانیانەوە لەسەر بوونی باندێكی قاچاخچی، كە كاریان گواستنەوەی چەك و تەقەمەنی بوو بەشێوەیەكی نایاسایی، بە بڕیاری دادوەر لەماوەیەكی كەمدا توانیان دووكەس دەستگیربكەن، دەستیش بەسەر ٢١٣ پارچە دەمانچەدا بگرن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەو باندە مەبەستیان بوو بەشێوەیەكی قاچاخ ڕەوانەی دەرەوەی هەرێمی كوردستانی بكەن، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر، بەپێی ماددەی ٢١ی چەك راگیراون، لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

سبەینێ‌ لە سلێمانی دابەشكردنی مووچە بە سیستمی ئەلیكترۆنی دەكەوێتەكار
پێت سبەینێ‌ لە سلێمانی دابەشكردنی مووچە بە سیستمی ئەلیكترۆنی دەكەوێتەكار
خوێندكارانی كۆلێجی پزیشكی زانكۆی گەرمیان هەڵوێست وەردەگرن
دوات خوێندكارانی كۆلێجی پزیشكی زانكۆی گەرمیان هەڵوێست وەردەگرن
پەیوەنیدر