بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە دەست دەكەن بە دابەشكردنی ئارد و نانێكی زۆر باشی لێ دروست دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەپاش وەرگرتنی بەشە گەنمی پێنج له سایلۆی هەولیر، ئەمڕۆ ٢٣-١١-٢٠٢٢ بەڕێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێڵە هەستتان بە هاڕینی و كردنی بە ئارد.
ڕاشیگەیاندووە، نانیان لەو ئاردە دروست كردووە بە دوو كاتی جیاواز و نانێكی زۆر باشی لێ دروست كراوە.
ئاشكراشی كردووە، بەم زووانە دەست دەكەن بە دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیاندا، كە دەبێتە بەشە ئاردی پێنجەمی ئەمساڵ.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەستیان كردووە بە دابەشكردنی بەشە ئاردی حەوتەمی ئەمساڵ و بە كوالێتییەكی زۆر باش دەدرێت بە هاووڵاتیان.
هەر بەپێی بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق، بەشە گەنمی دوو مانگ ڕەوانەی هەرێم دەكرێت بۆ كردنی بە ئارد و دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیاندا، بەو پێیەی دابەشكردنی ئارد بەهۆی نەبوونی گەنمەوە لە هەرێم دواكەوتووە.