بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بڕیارێكی دەركرد



ئەنجوومەنی بازاڕی دراوی سلێمانی دوا مۆڵەت دەداتە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ خۆ گونجاندنیان لەگەڵ بڕیارەكانی بانكی ناوەندی عێراق و ڕایدەگەیەنێت، تا 1ی ئادار دەبێت هەر 5 بۆ 10 كۆمپانیا بۆ فئەی (A – B) یەكبگرن.

ئەنجوومەنی بازاڕی دراوی سلێمانی لە گشتاندنێكدا بۆ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو ڕایگەیاندووە، ئاگاداری هەموو كۆمپانیاكان دەكەنەوە، كە ماوەیەكی كەمیان لەبەردەم ماوە بۆ یەكگرتنیان لە فیئەی جۆری (A – B) واتە هەر (5) كۆمپانیا یان (10) كۆمپانیا تا بەرواری 1- 3- 2023.

ڕاشیگەیاندووە، لەدوای ئەو بەروارەوە بەپێی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراق و بانكی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی و بانكی كوردستان كۆمپانیاكانتان هیچ بەهایەكی نامێنێت واتە وەكو ئەوە وایە هیش شتێكتان نەبێت بەناوی كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوز

جەختیشی كردۆتەوە، كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو لەدوای ئەو بەروارەوە بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی خۆیانە.

عەلاق بۆ پێدانی دۆلار بە هاووڵاتیان و هەرزان كردنی چی بە پەرلەمانتاران وت؟
پێشت عەلاق بۆ پێدانی دۆلار بە هاووڵاتیان و هەرزان كردنی چی بە پەرلەمانتاران وت؟
عێراق و ئێران بە هێڵی شەمەندەفەر پێكەوە دەبەسترێنەوە
دواتر عێراق و ئێران بە هێڵی شەمەندەفەر پێكەوە دەبەسترێنەوە
ەیوەندیدار