وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن رایگەیاند گەیشتنی ئێران و ئەمریكا بە لێكتێگەیشتن بۆ عێراق گرنگە.
وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان لە میانی سەردانەكەی بۆ بەغدا لەگەڵ فوئاد حوسێن كۆبووەوە و دوای كۆبوونەوەكەیش كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی ھاوبەشییان ئەنجام دا.
وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان ژمارەیەك پرسی گرنگی تایبەت بەھەردوو وڵاتیان تاوتوێ كردووە : “رەوشی ئەمنی و سنوورەكان بەشێك بوو لە گفتوگۆكانمان”.
راشیگەیاند: “حكوومەتی عێراق زنجیرەیەك رێوشوێنی بۆ پاراستنی سنوورەكانی عێراق لەگەڵ ئێراندا گرتووەتەبەر”.
فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوەیشدا دەستوور ریگا نادات، خاكی عێراق بۆ ھێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەكار بھێندرێت و”باسمان لە پێدانی شایستەكانی ئێران پەیوەست بە كڕینی غاز كردووە، بە تایبەتی كە پێدانی شایستەكانی ئێران، بەشێك بوو لە گفتوگۆنمان لە واشنتۆن”.
باسی لەوەش كردووە، عێراق و ئێران لێتێگەیشتنیان ھەیە لەبارەی دۆسیەی بەستنەوەی ھەردوو وڵات بە ھێڵی شەمەندەفەر.
راشیگەیاند لە میانی كۆبوونەوەكەدا، ژمارەیەك پرسی ھەرێمیی و نێودەڵەتیی، ھەروەھا ئەنجامی سەردانەكەی حەوتی ئەم مانگەی شاندی عێراق بۆ واشنتۆن كە بەشێكی پەیوەیستبوو بە ئێران تاوتوێ كراوە و “گەیشتنی ئێران و ئەمریكا بە لێكتێگەیشتن بۆ عێراق گرنگە”.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان رایگەیاند، ئێران پاڵپشتی لە عێراقێكی یەكگرتوو، سەربەخۆ و بەھێز دەكات : “ھەروەھا ئێران پاڵپشتی لە بڕیاری عێراقییەكان دەكات لەبارەی چارە خۆنووسین”.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان باسی لەوەش كرد، ھێزی عێراق و پێشكەوتنەكەی، بەشێكە لە ھێز و ئاسایشی ئێران “لەچوارچێوەی لیژنەی ھاوبەشی نێوان عێراق و ئێران، گفتوگۆی گرنگ ئەنجامدراوە”.
وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاندووە، حكوومەتی عێراق سوورە لەسەر ئەوەی خاكی عێراق نەبێت بە سەرچاوەی ھەڕەشەكردن لە وڵاتانی درواسێ : “لە ھەوڵەكانمان بەردەوامین بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ عێراق”.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان سوپاسی ھەوڵەكانی بەغدای كرد بۆ پتەوتركردنی گفتوگۆكانی نێوان تاران و ریاز.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان بەسەردانێك گەیشتە بەغدا پایتەختی عێراق.