ئێستا پۆرتاڵی ڤیزای ئەلیکترۆنی بۆ هاووڵاتیانی دەرەوە بەردەستە، دەتوانن لە ماوەیەکی کەمدا ڤیزای هەرێمی کوردستان بەدەستبهێنن.
مەسرور بازرانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە، تێیدا پرۆژەی پۆرتاڵی ڤیزای ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەم هەنگاوە بەشێکە لە کارنامەی حکومەت بۆ بە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، کە هاووڵاتیانی دەرەوەی دەتوانن بە ئەلیکترۆنی داوای ڤیزای هەرێمی کوردستان بکەن، لەماوەیەکی کەمیشدا ڤیزاکە بەدەستبهێنن.